سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وەرچەرخانی پارەدانی دیجیتاڵیمان دەستی پێ‌کرد و کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە ژێرخانێکی متمانه‌پێکراوی بانکیی هەیە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر كردووه و نووسیویه‌تی، "پزیشک و پەرستار و کارمەندانی ئەم نەخۆشخانەیە سوود لە خزمەتگوزارییەكانی بانکی تاکەکەسی دەبینن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئامانج له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌شداریكردنی یه‌ك ملیۆن كارمه‌ندی كه‌رتی گشتییه له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا.
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، " کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە ژێرخانێکی متمانه‌پێکراوی بانکیی هەیە".
وەڵام بدەوه