Kurdistan Press - لە کەرکوک سەدان دۆنم زەوی کورد داگیردەکرێت. لە کەرکوک سەدان دۆنم زەوی کورد داگیردەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە کەرکوک سەدان دۆنم زەوی کورد داگیردەکرێت.

لە گوندێكی كوردانی سنوری قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كشتوكاَلی گوندەكە دەدرێ بۆ ئەوەی بكرێتە سەربازگە بۆ سوپای عێراق.

ئیحسان ساڵح، هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندی كولی تەپەی سەر بە قەزای داقووقە، ئاشکرایکرد: "وەزارەتی بەرگریی عێراق نووسراوێكی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركووك كردووە بۆ ئەوەی 500 دۆنم زەویی كشتوكاڵی گوندی كولەی تەپەیان بۆ تەرخان بكرێت تاكوو سەربازگەی لەسەر دروست بكەن و ئەو زەویانە بكرێتە ناوی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە."

گوتیشی: "ئەو زەویانەش هی دەیان جووتیاری گوندەكەمانە و هەوڵەكانیش چڕ كراون بۆ ئەوەی رێگریی بكرێت لەو هەوڵی داگیركارییە، بەڵام خەڵكی گوندەكە ترسیان لەوەیە هێزە سەربازییەكان بە زەبری هێز بێن و سەربازگە لەناو گوندەكە دروست بكەن و گوندەكە بە تەواوەتی داگیر بكەن.

بەپێی زانیارییەكان لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركووكەوە چوونەتە سەر زەوییەكانی ئەو گوندە، بەڵام ئەوە نەزاندراوە بە چی هۆكارێك چوونەتە سەر ئەو زەوییانە.

ئەمە لە كاتێكدایە مانگی ڕابردوو، هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی خەڵكی گوندی تۆپزاوەی كوردانی نزیك كەركووك لەلایەن سوپای عێراقەوە درا بۆ ئەوەی خانووی لەسەر دروست بكەن و بیكەنە ناوچەیەكی نیشتەجێبوون بۆ سەرباز و ئەفسەرانی سوپای عێراق، بەڵام بە هەوڵی پەرلەمانتارانی پارتی ئەو هەوڵە ڕاگیرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه