Kurdistan Press - لە گرتووخانەیەکی ھەولێر ھەوڵێکی ھەڵاتنی بە کۆمەڵ درا. لە گرتووخانەیەکی ھەولێر ھەوڵێکی ھەڵاتنی بە کۆمەڵ درا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە گرتووخانەیەکی ھەولێر ھەوڵێکی ھەڵاتنی بە کۆمەڵ درا.

شەوی رابردوو ژمارەیەک نەوجەوان لە گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و نەوجەوانانی هەولێر، هەوڵی هەڵاتنیان دا و جگە لە یەکێکیان سەرجەمیان دەستگیر کرانەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رووداو لە دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر دەستی کەوتووە، شەوی رابردوو شەش بەندکراوی نەوجەوان لە گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و نەوجەوانان هەوڵی هەڵاتنیان داوە، چوار لەو نەوجەوانانە لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون، دووانەکەی دیکەش چوونەتە دەرەوەی زیندانەکە، یەکێکیان دەستگیر کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەدوای ئەوی دیکەدا دەگەڕێن.

ئەو بەندیخانەیە سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە. وەزارەتەکە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ زانینی چۆنێتی ئەو هەوڵی هەڵاتنەی زیندانیان پێکهێناوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا