Kurdistan Press - پاڵپشتیی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیان نافه‌وتێت پاڵپشتیی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیان نافه‌وتێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پاڵپشتیی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیان نافه‌وتێت

به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مانگانه‌ پێویستی به‌ زیاتر له‌ پێنج ملیار دیناره‌ بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، "پاڵپشتیی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیان نافه‌وتێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (6ـی ئادار/مارسی 2023)، د. توانا نه‌جه‌ف، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ لانیكه‌مه‌وه‌ مانگانه‌ پێویستی به‌ پێنج ملیار و 600 ملیۆن دیناری ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان. به‌خۆشخاڵییه‌وه‌ فه‌رمانی دابه‌شكردنی پاڵپشتییه‌ داراییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن‌ ده‌رچووه‌ و بۆ ساڵی دووه‌مه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا پاڵپشتیی دارایی كه‌ له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌ راگیرابوو، خه‌رجده‌كرێت.

د.توانا نه‌جه‌ف روونیكرده‌وه‌، "وه‌كو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گشتاندنمان به‌ فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ ژمێریارییه‌كانی زانكۆكان لیسته‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن و دواتر به‌پێی كالێنده‌ری زانكۆكان بڕی پاره‌كه‌ بۆیان خه‌رجبكرێت و قوتابییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌ربگرن.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پاڵپشتیی دارایی ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌ خه‌رجده‌كرێت یان بۆ ته‌واوی ساڵی خوێندنی 2022 -2023، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گوتی، "ئێمه‌ له‌ نووسراوه‌كه‌ماندا كه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان ناردبوو، داوامان كرد پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 نوێبكرێته‌وه‌ و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌ نووسراوه‌كه‌مان كردووه‌ و ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پاڵپشتییه‌ داراییه‌كه‌ بۆ ته‌واوی ساڵی خوێندنی 2022 – 2023."

به‌گوته‌ی د.توانا نه‌جه‌ف، قوتابیانی ناو شار مانگانه‌ 40 هه‌زار دینار و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار مانگانه‌ 60 هه‌زار دیناریان  پێده‌درێت. گوتیشی، "مانگانه‌ زیاتر له‌ 113 هه‌زار قوتابی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان سوود له‌ شایسته‌ داراییه‌كان وه‌رده‌گرن". 

ناوبرا زیاتر گوتی، "هێشتا زیاتر له‌ دوو مانگ له‌ كاتی خوێندنی ئه‌مساڵی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان مایه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی سه‌رجه‌م قوتابیان دابه‌شبكه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه‌ شایسته‌ی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان نافه‌وتێت".

رۆژی چوارشه‌ممه‌ (22ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریدا هاتبوو: "ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا