Kurdistan Press - پلەی گەرما نزم دەبێتەوە. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها تاوە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر) هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەهۆی زیاد بوونی  خێرایی با، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خێرایی با و تۆزو خۆڵ کەم دەبێتەوە   .

کەشناسی راشیگەیاندووە: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (2-3 ) پلە، خێراى با مام ناوەند  دەبێت ( 15  - 30) کیلۆمەتر دەبێت لە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان  هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت، ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێک ناوچەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه