Kurdistan Press - بەھارێکی تەر و باراناوی بەرێوەیە. بەھارێکی تەر و باراناوی بەرێوەیە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەھارێکی تەر و باراناوی بەرێوەیە.

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما بە رێژەی پێنج تا شەش پلە نزمدەبنەوە.

ئەمشەو شەممە 4/3/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "لە رۆژی دووشەمەوە 6/3/2023، ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لەدەریای ناوەراستەوە ھاوکات بارستە ھەوایەکی شێدار و فێنکی لەگەڵدا دەبێت کە لە سەرەتای ھاتنی دەبێتە ھۆی ناجێگیربوونی کەشوھەوای ناوچەکە ھەر لە زیادبوونی خێرای با و خۆڵبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 5 تا 6 پلەی سەدی، پاشان چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە باران لەکات و ناوچەی جیاجیادا".

ئەوەشی خستووەتە روو: "بەگوێرەی خوێندنەوەی نەخشە جیاوازەکان بە تێکرا لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و گەرمیان کاریگەری ئەم شەپۆلە چالاکتر دەبێت ئەگەری گەشەسەندنی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕی لێ دەکرێت و تاوەکوو رۆژی ھەینی 10/3/2023، بەردەوامی دەبێت بەشێوەیەک جار جار کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پاشان تاو تاو باران و بروسکە دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەشی بەوەداوە: "لەسەرجەم ناوچەکان بارانی باش دەبارێت ھەرچەندە رێژە و بڕی باران تاوەکوو رادەیەک نادیارە بۆ تەواوی ناوچەکان بەھۆی ناسەقامگیری دۆخەکەوە تەنھا ئەوەندە روونە کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و گەرمیانە".

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە: "دوای ئەم شەپۆلە ھەفتەکانی دواتر ئەگەری گەرانەوەی کەشی زستانە و سارد ھەیە لەگەڵ ھاتنی شەپۆلی مەودا فراوانی باراناوی بە ئاراستەی ناوچەکانمان".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا