Kurdistan Press - شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

محه‌مه‌د كه‌لاری، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: "بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور پێشبینی دەکەم لە ڕۆژی دووشەمە تا شەوی سێشەمە شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێتەوه و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت." شەپۆله بارانبارینەکه کاریگەری لەسەر گەرمیان و هەڵەبجه و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و کەرکوک و ئیدارەی سۆران دەبێت ، بەڕێژەی کەمتر کاریگەری لەسەر هەولێر و دهۆک و ناوچه شاخاویەکانی دەوروبەری دەبێت .

شێوازی بارانبارینەکە بەهارییە و هەورە بروسکەی لەگەڵە ، لەهەندێک شوێن بەتایبەتیش خۆرهەڵاتی هەرێم ئەگەری تەرزە و هەورە بروسکەی توند هەیە 

خێرای با لە ڕۆژانی دووشەمە و سێشەمە چالاکە بەڕێژەی 28 بۆ 37 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا و ئەگەری خۆڵبارینی سوک هەیە بەشێوەی کاتی ، پلەکانی گەرما ڕۆژی دوشەمە چەند پلەیەک پێش گەشتنی شەپۆلەکە بەرزەبێتەوه و هەست بەگەرمادەکرێ ، لەگەڵ بارانبارین پلەکانی گەرما 5 بۆ 6 پلە نزمەبێتەوه 

پێشبینی بڕی بارانبارین لە ڕۆژی دووشەمە تا سێشەمە 

هەولێر 1 بۆ 2 ملم

سلێمانی 10 بۆ 15 ملم

کەرکوک 3 ملم

هەڵەبجه 8 بۆ 13 ملم

دهۆک 2 بۆ 3 ملم

سۆران 6 بۆ 10 ملم

گەرمیان 5 بۆ 20 ملم بەشی باکور بەتایبەت

ڕاپەڕین 10 بۆ 13 ملم

تێبینی : کۆتایی هەفتە قۆناغێکی نوێی بارانبارین هەیە گەر وەک ئێستا بمێنێتەوه و گۆڕانکاری ڕونەدات لەهێزی شەپۆلەکە ئەوا پێشبینی بارانی بەهێز دەکرێت لەکوردستان بەڵام ئەمەیان لەژێر چاودێرییە و چونکە بەرەوو بەهار دەچین گۆڕانکارییە ناوازەکان دەست پێدەکات  .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا