Kurdistan Press - پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی گرنگی پەسەند کرد پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی گرنگی پەسەند کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی گرنگی پەسەند کرد

پرۆژە یاسای کار کە لە 156 ماددە پێکهاتووە، ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی کوردستان پەسەند کرا.

پرۆژە یاسای کار یەکێکە لە پرۆژە یاسا گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی هەلیکار و ریکخستی کار لە کەرتی تایبەت.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکانی خۆی دەستپێکردەوە و تێیدا، پرۆژە یاسای کار بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کرا.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پێشنیازەیاسایەک کرا، لەنێویاندا بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان و بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكاندا زێدەڕۆییان لەسەر كراوە، لەگەڵ پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان.

به‌پێی حــوكمی مــادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای (کار لە هەرێمی کوردستان) دراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه