Kurdistan Press - پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر جێبەجێدەکرێت. پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر جێبەجێدەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر جێبەجێدەکرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1/3/2023، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارپی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ملیارێک و 145ملیۆن و 322هەزار و 500 دینار، کارکردن لە پڕۆژەی کۆنکرێتکردن و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى گردجووتیار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، قۆناغی یەكەمی ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی 364 ملیۆن و 355 هەزار دینار لەسەر داهاتی شارەوانی و قۆناغی دووەمیش بە گوژمەی 380 ملیۆن و 120هەزار دینار لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێن. هەروەها گوژمەی قۆناغی سێیەمیش بریتییە لە 400 ملیۆن و 847 هەزار و 500 دینار و بە هاوبەشی لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێر و داهاتی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا