Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت

كاتى دابه‌شكردنى مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرا كرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ژمێریاریی وەزارەتی دارایی و ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 2ی3ی2023، مووچەی مانگی 2ی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەکان، سبەی چەکی مووچە دابەش دەدرێت و دووسبەی پێنجشەممە مووچە دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دابەشكردنی مووچەی لیواكان هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت و مەرج نییە هەموویان لە یەك رۆژدا مووچەیان وەربگرن.

مووچەی مانگی 12ی لیوایەکان لە 9ی1ی2023 دابەشکراو مووچەی مانگی یەکیش لە1ی2 دابەشکرا.

چەند لیوایەكی پێشمەرگە بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دابین كراوە و مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان پێ دەدرێت.

پێشتر، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: "هەركاتێك پارەی ئەمریكییەكان بگات، 24 یان 48 كاتژمێر دواتر مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا