Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە هەولێر لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن کۆدەبنەوە و پرسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن. 

تیمەکەی پارتی پێکهاتوون لە رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک تەکنیککار. شاندی یەکێتیش لە رزگار حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک تەکنیککار پێکهاتوون.   

لە کۆبوونەوەکەدا ئەو دوو شاندە باسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و رێککەوتن لەسەر پێشنیازکردنی رۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکەن.  

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا