بەپێى پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سەرەتاى مانگى سێ، بارانبارین لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکەین ئەو کەشە وشکەی ماوەیەکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە لە هەفتەی یەکەمی مانگی سێ بەگشتی کۆتایی دێت لەسەرجەم ناوچەکان بەگەرمیانیشەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوکات شێی مەداری لەهەفتەی داهاتوودا بەشێکی دەگاتە ناوچەکە و باڵادەست دەبێت لەسەر جەزیرەی عەرەبی و دەگاتە سەر دەریای سور و ناوەڕاستیش بەبڕی باش، ئەمەش وادەکات شەپۆلەکانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور بەڕووی ناوچەکەدا چالاک ببنەوە."
ئەو کەشناسە جەختیشیکردووەتەوە، بەگوێرەی نەخشەکانی کەشناسی، شەپۆلەکە سەرتاسەرییە و بارانی پێویستی پێیە بۆ دەغڵ و دان و تەواوی بەربومی کشتوکاڵی بۆ هەموو ناوچەکان."
وەڵام بدەوه