پۆلیسی ههولێر رایگهیاند: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک، باندێکیان دەستگیر کرد، کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد."
تۆمەتباران، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (443) و (446) لە یاسای سزادان و ماددە (21)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیران.
وەڵام بدەوه