Kurdistan Press - بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ ئاسانکاری ئیشوکاری هاووڵاتییان و بەرژەوەندی گشتی دەرکرد.

بەپێی گشتاندنی ژمارە 4ی2023ی تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی وەرگرتنی پارە رۆژانە لەلایەن خەزنەداری فەرمانگەکانەوە بەشێوەیە نەختینەیی (نقدی) بەبێ دیاریکردنی بڕەکەی، پارەی وەرگیراو بخرێتە ژمارە ئەژمێری دیاریکراو لە بانکی پەیوەندیدار بە زووترین کات.

ئەوەش خراوەتە روو کە لە کاتی پێدانی پارە تەنها بە (چەک) دەبێت و لەرێگەی بانکەوە خەرج دەکرێت، فەرمانگەکە ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەک خەرج بکات.

هەروەها وەزارەتی دارایی لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم گشتاندنە لە رێککەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه