کارەسات و عەیبەیەکی گەورەیە کەزمانی ئینگلیزی لە ئینگلیزێک باشتر بزانی، زمانی عەرەبی لە عەرەبێک باشتر بزانی، بەڵام لە زمانی دایک کە کوردیە بەقەت بەنگلادیشیەک لێی نەزانی! کە قسە دەکەی کوردیەکەت پڕبێت لە وشەی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و تورکی! لەوەش کارەساتر ئەوەیە کەخۆت بە ڕۆشنبیر بزانی کە شارەزایی لە زمانی بێگانە بە پۆزەوە بڵێی کوردی من باش نیە! نەک ھەر ڕۆشنبیر نیت بەڵکو ھیچی و لە ھیچیش کەمتری! خاوەنی ھەرچی بڕوانامەی بەرزبی کوردیەکی ڕەوان نەزانی بڕوانامەکەت فلسێک ناھێنێت، دەبێ لە سەرەتاوە وانە لە نەخوێنەوار و شوانێکەوە وانەی کوردی وەربگری بۆ فێربونی زمانی دایک!
ھەر وەک (ھەژار موکریانی) فەرمووی منیش بەشانازیەوە دەڵێم:
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەڵامی قەبرم، بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە، لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه