Kurdistan Press - بارانێکی زۆر دەبارێت. بارانێکی زۆر دەبارێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانێکی زۆر دەبارێت.

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە مەودای وەرزی دابارینمان لە 50% زیاتر ماوە و رایگەیاند: "پێشبینی دەکرێت کە باران لەو ڕێژەیەی سەرەتا تاوەکوو ئێستا کە باریوە زیاتر بێت لەداهاتوودا".

ئەمڕۆ دووشەممە 20/2/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "مەودای وەرزی دابارینمان لە 50% زیاتر ماوە ئەو مەودای کەماوە دڵخۆشکەرە ئەو ماوەیە کە کەشی داوەتی هۆکاری زۆر بارینی بەفرە لەناوچە شاخاوییە کوێستانەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران و تورکیا، ئەمەش کاتییە و باش دەبێتەوە بەمزووانە، لەو مەودایەی ماوە لەوەرزی دابارین ڕێژەی باران بەتایبەتی لەوەی پێشتر باشتر دەبێت و زیاتر ماوە".

ئەوەشی خستووەتە روو: "مەودای مانگی کۆتایی وەرزی زستانمان تەواو باشە بە تایبەت 20 بەرەو کۆتایی و لەگەڵ تەواوی وەرزی بەهاریش، پێشبینی دەکەین باران لەو ڕێژەی سەرەتا تاوەکوو ئێستا کە باریوە زیاتر بێت لە داهاتوودا".

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوەداوە: "مانگی 3 و 4 بە تەجروبە و لێکدانەوەی خۆمان زۆر باشن بە کۆی گشتی پێشبینی تەواوی مۆدێلە جیهانییەکانیش تەواو باشن، بەشێوەیەک بەشێکیان بارانیان بۆ سەرووی نۆڕماڵیش داناوە و لە هەردوو مانگەکانی دوو ساڵی پێشتر هەمان مانگەکان باشترن، چونکە ساڵی پار و پێرار لەمەودای هەردوو مانگی 3 و 4 وشکە ساڵی کشتوکاڵی ناوچەیی و جۆری ڕوویاندا کۆتایی زستان و وەرزی بەهاریان خراپ بوو، ئەمساڵ پێچەوانەکەی دەبێ و زۆر باش دەبن ئەم مەودایانەی وەرزانە".

هەروەها روونیشیکردووەتەوە کە ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو لەپێشمانن لەبەشێکی ناو وەرزی دابارینی داهاتوو کەماوە بۆ ئەوناوچانەی مەترسیان لەسەرە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه