Kurdistan Press - لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا کار بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز دەکات لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا کار بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا کار بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز دەکات

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا کار بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز دەکات و دەشڵێ، کێشەی نەوت و غاز بە یاسا چارە دەکرێت و بۆشایی یاسایی لە کەرتی نەوتدا نامێنێت.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ئەنجامیان ھەبووە و لە ئێستادا لیژنەیەک ھەیە بۆ چارەکردنی پرسی نەوت و غاز لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، ئەوەش بۆ ھەوڵ و کۆششەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، چونکە بۆشایی یاسایی لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە و، حکوومەتی فیدڕاڵ کەمتەر خەم بووە لە دەرکردنی یاسای نەوت و غاز، پێشتریش لە ساڵی ٢٠٠٧ پڕۆژەیەک و دواتر لە ساڵی ٢٠١١ پڕۆژەیەکی دیکە ئامادە کراوە، بەڵام ھەر سەری نەگرت.

ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز دەشڵێت، لە عێراق قەیرانی یاسایی لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە، بەڵام ھیممەتێکی باش ھەیە لەلایەن حکوومەتی عێراق بە ھەماھەنگیی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی ھەرێم و بەغدا ھاوبەشن لە بەرھەمھێنانی نەوت و غاز، لە سەرەتاشدا لەسەر ھێڵە سەرەکییەکان رێککەوتن دەکرێت و دەگەڕێنەوە بۆ دەستووری عێراق.

سوبحی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، یاسای نەوت و غاز لە داھاتوودا دەسەڵاتەکانی ھەرێم و فیدڕاڵ دیاری دەکات بۆ مامەلەکردن بە کەرتی نەوت و غاز، هەروەها کەرتی نەوت رێکدەخرێتەوە لە عێراق و مافی ھەرێمی کوردستانیش دیاری دەکرێت لەسەر کێڵگەکانی پێشوو و ئەوانەشی ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، بەپێی گوتەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، ئەمساڵ پڕۆژەیاسای نەوت و غاز کۆتایی دێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا