پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان، رایگەیاند، دەرفەت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەماوە.
پشتیوان سادق ئەوەی خستەڕوو، کە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ئەوەندە نین چارەسەر نەکرێن. گوتیشی هەر دەبێت کۆببینەوە، کەمێک زووتر یان درەنگتر کۆبوونەوە هەر دەبێت بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پارتی کێشەی لەگەڵ بازنەی هەڵبژاردن نییە.
لەبارەی ئەو راپرسییەی رۆژنامەی ئەل-سەباح بڵاویکردەوە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستووریە و بە خوێن و ماندووبوونی خەڵکی کوردستان دروستبووە، هەروەها لە %93ـی خەڵکەکەی دەنگیان بە سەربەخۆیی داوە.
وەڵام بدەوه