Kurdistan Press - تیمێكی تەندروستی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گه‌یشته‌ عه‌فرین، تیمێكی تەندروستی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گه‌یشته‌ عه‌فرین، | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تیمێكی تەندروستی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گه‌یشته‌ عه‌فرین،

تیمێكی تەندروستی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر گه‌شتنه‌ عه‌فرین، بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌زه‌كه‌.

د. عه‌باس ئازاد، سه‌رۆكی تیمی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی  گوت: دوای ماوه‌یه‌كی زۆر‌ وه‌كو  ده‌زگای خێرخوازی هاتینه‌وه‌ عه‌فرین، تیمێكی تەندروستیمان هێناوه‌ به ‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، كه‌ پێكهاتووه‌ له ‌پزیشكی گشتی و ده‌رمانساز و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌مبولانس.

گوتیشی: ئێمه‌ له ‌قۆناغی یه‌كه‌مدا خۆمان بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتن ئاماده ‌كردووه‌، له‌و ناوچانه‌ی ماڵ و حاڵیان تێچووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان ده‌بین، جگه‌ له‌وه‌ له ‌چه‌ند شوێنێك ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی پزیشكی و ته‌ندروستی بگه‌یەنینه‌ خه‌ڵك.

سه‌رۆكی تیمی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، لە عەفرین راشیگەیاند: یه‌كێكی تر له ‌پلانه‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ هاوكاری نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌فرین بكه‌ین، له‌سه‌ر داوای ته‌ندروستی عه‌فرین بارێكی ده‌رمانمان ئاماده‌ كردووه‌ و له ‌رێگەدایە ره‌نگه‌ شه‌و یاخود به‌یانی بگه‌نه‌ عه‌فرین، ئێمه‌ش راده‌ستی ئه‌وانی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن.

باسی له ‌باكووری كوردستان و كرد و رایگه‌یاند: ماوه‌ی 7 بۆ 8 رۆژه‌ له‌ باكوورین ئێستاش تیمێكمان له‌وێ ماوه‌ و خزمه‌ت ده‌كات و ئێمه‌ش هاتووین بۆ ئێره‌.

ئەوە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی خەڵک گەیشتنە شارۆچکەی جندرێس و راشیگەیاند، نووسینگەیەکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە عەدرین دەکەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه