Kurdistan Press - شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لە ئێوارەی سبەینێ چوارشەممەوە تا ئێوارەی پێنجشەممە لە زۆرینەی ناوچه کوێستانییەکان و شارۆچکەکانی نێوان چیاکان ئەگەری بەفربارینێکی کەم هەیە و پلەکانی گەرمی بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن.

ئەمشەو سێشەممە 14/2/2023، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "لە ئێوارەی سبەینێ چوارشەممەوە تا ئێوارەی پێنجشەممە بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی لاوازی دەریای ناوەڕاست لە زۆرینەی ناوچه کوێستانییەکان و شارۆچکەکانی نێوان چیاکان ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە له دەشتەکانی نێوان زنجیرە چیاکانیش ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە".

ئەوەشی خستووەتە روو: "له کاتەکانی نیوەشەو بەدواوە ئەگەر هەیە بەفربارینی کەم سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا".

روونیشیکردووەتەوە کە ئەم بارودۆخە سەنتەری شارەکانی دهۆک و رۆژئاوای هەرێمی کوردستان ناگرێتەوه و لە ئێوارەی پێنجشەممەش کۆتایی بەو شەپۆلە لاوازە دێت.

هەروەها لەبارەی ناوچەکانی گەرمیانەوە رایگەیاندووە: ئاسمان لە نێوان هەتاو بۆ کەمێک هەوری دەبێت، لە هەندێ شوێنی جیاواز لە ئێوارەی سبەی یان شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ئەگەری بڕێکی کەم دڵۆپه باران هەیه بەزۆریش لە بەشێک ناوچەکانی باکووری گەرمیان و زۆربەی ناوچەکانی تری گەرمیان ناگرێتەوە.

جەختیشکردووەتەوە کە سبەی شەو چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ئەگەر هەیە بەفربارینی زۆر کەم سەرەوەی زنجیره چیاکانی بەمۆ، زمناکۆ، زەردە، سەگرمە و چیاکانی قەرەداغ بگرێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممەش کۆتایی بەو شەپۆلە لاوازە دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه