ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له رۆژی ڤاڵانتایندا، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی، خۆشه‌ویستیمان پێشکه‌ش به ئازیزانی ڕۆژئاوا‌و و باکوور و نیشتمان ده‌که‌ین.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا، ڕایگه‌یاندووه: به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی خۆشەویستیی (ڤاڵانتاین) پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانیانی ئازیز و خۆشه‌ویست بە تایبەتی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان ده‌كه‌ین، کە بە داخەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ژمارەیەکی زۆر لە ئازیز و خۆشەویستانمان لە دەست دا، بە بۆنەی ئەم ڕووداوه ناخهه‌ژێن و کارەساتەوە ئەمساڵ وەک پارێزگای هەولێر، هیچ بۆنەیەکی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) لە سنووری پارێزگاکەمان ئەنجام نادرێت. ته‌نیا خۆشه‌ویستیمان پێشکه‌ش به ئازیزانمان له ڕۆژئاوا‌و و باکووری نیشتمان و ته‌واوی جیهان ده‌که‌ین.
وەڵام بدەوه