بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، حكومەت هەموو وەزارەت و دامودەزگاكانی راسپاردووە،هاوكاریی لێژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی بكەن، كە تایبەتە بە وردبینیكردن.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە شكراوە: "دیوانی چاودێریی دارایی راپۆرتێكی وردبینی لە داهاتی نانەوتی و خەرجییەكان و میلاكات ئامادە دەكات، بۆ ساڵانی دارایی 2014 تاوەكوو 2020، وەزارەتەكان كاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ هاوكاریكردن و خستنەڕووی بەراییە پێویستەكان، بۆ لێژنەكەی دیوانی چاودێریی دارایی."
لهوبارهیهوه (خالد هادی چاوشلی) سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندووه:"كارەكە بە مەبەستی پاکتاوکردنی حساباتى نێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵە، بۆ ساڵانی 2014 تاوەكو 2020، بۆ ئەم مەبەستەش تیمێکی تایبەتمان ڕاسپاردووە و کارەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بكەن و كارەكەش دەستی پێكردووە."
وەڵام بدەوه