Kurdistan Press - مەسرور بارزانی، چۆن بەو هەموو شتە رادەگات! مەسرور بارزانی، چۆن بەو هەموو شتە رادەگات! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی، چۆن بەو هەموو شتە رادەگات!

مەسرور بارزانی، چۆن بەو هەموو شتە رادەگات!

                 ئاسۆ حاجی

ئەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە باکور و رۆژئاوای کوردستان بە راسپاردەی مەسرور بارزانی دەیکات، تەنها دووبارە کردنەوەی مێژووی بنەماڵەی بارزانیە، کە سەرچاوەی بیری نەتەوەیی و دامەزرێنەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستانن. بە درێژایی ئەو مێژووە لە شێخ عەبدولسەلامی یەکەمەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات، هەرگیز نەبووە پارچەیەکی کوردستان پێویستی بە هاوکاری بووبێت، ئەوان بە هانایانەوە نەچووبن، نەبووە نەتەوەیەک یان پەیڕەوانی ئاینێک لێیان قەومابێ و ماڵباتی بارزانی لەگەڵیان نەبووبن و نەبووبنە چەپەری پاراستنیان، لە بەهاناوەچوونی ئەرمەن و ئاشووریەکانی باکوری کوردستانەوە بگرە، تا چوون بە دەنگ بانگی شێخ مەحمود و دواتر تێکەڵ بوون لەگەڵ هەوڵەکانی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و بەرگری لێکردنی.

بارزانیەکان لە کوێ بووبن و لە کوێ بن، بیر و هزری کوردایەتی لە گەشانەوە و بەهێز بوون دابووە و دایە، دیمەنەکانی پێشوازی کردنی خەڵکی عەفرین لە کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، هەموو ئەو مێژووەی بۆ کورت کردینەوە، کە ئەو بنەماڵەیە رابەرایەتیان کردووە، نامەیەکی کراوەش بوو بۆ هەموو ئەو هێزانەی دژایەتی بیر و رێبازی کوردایەتی(بارزانی) دەکەن، کە ئەو هێزە لە بن نایە و ئەو باوەڕە کاڵ نابێتەوە و لەبیر ناچێتەوە، چوونکە بیر و باوەڕێکی رەسەن و کوردەواریە، زادەی ئافراندنە مەزنەکانی مەلای جزیری و ئەحمەدی خانیە، کە لە بارزان لەگەڵ (خواپەرستی) تێکەڵ بووە و بۆتە عەقیدە و دواتریش رێبازێکی سیاسی کە (خاکویستی) و (مرۆڤدۆستی) بنەماکانی پێک دەهێنن، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی نوێنەرایەتی هەموو ئەو مێژوو و چەمک و بەهایانە دەکات، بۆیە بە هەموو شتێک را دەگات، بە راستکردنەوەی هێلی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و بە درێژ کردنی دەستی هاوکاری بۆ پارچەکانی دیکەی نیشتیمان و بە نەخشاندنی ئادگارەکانی قۆناغێکی نوێی سیاسی، کە لە بەرژەوەندی ئایندەی خەڵکی کوردستان و بەهێزتر کردنی پێگەی کوردستان بێت لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه