Kurdistan Press - نەوت لە بەستۆرە دابەش دەکرێت. نەوت لە بەستۆرە دابەش دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوت لە بەستۆرە دابەش دەکرێت.

ئاری كاكەشین ،بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر  رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ناوچە شاخاوی و ساردەكان لەسەرەتایی مانگی یانزەی ساڵی رابردوو دەستی كردووە بە بەدابەشكردنی نەوتی كڕدراو لەبەغدا بە هاوكاری  رێژەی لەسەدا شەست و پێنج حكومەتی هەرێمی كوردستان ،لە قەزایی چۆمان تاوەكو شارۆچكەی پیرمام ،ئەمڕۆ شەممە-ش كۆتایی بەدابەش كردنی نەوت لەقەزای كۆیە دەهێندرێت .

هەروەها گوتی: قۆناغی دوایی ئەمە بڕیاردرا رۆژی دووشەممە لە بەستۆرە نەوت دابەش بكرێت  بە بەنرخی 105 هەزار دینار دواتر لیژنەكان دەست دەكەن بە دیاری كردنی بریكارەكانی دەكەونە چوارچێوەی ناوەندی دوو سەدو بیست كە شاوێس و مەلائۆمەرو پیرزین و دارەشەكران و چەندین ناوچەی تر سەر بەم ناوەندە دەگرێتەوە دوای جێ بەجێ كردنی رێكارەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پاشان ناوەندی 213 دیاری كراوە كە بەحركەو گردجوتیار دەگرێتەوە هەنگاو بە هەنگاوهەوڵ دەدرێت ناوچەكانی دەوروبەری هەولێر نەوتی لێ دابەش بكرێت،  هەموو ئەمانەش پشت بەستوون بەناردنی بەردەوامی نەوت لەبەغدا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاو بەهەنگاو لەناوچەكانی دەوروبەری هەولێر بریار دراوە دابەش بكرێت .

هەروەها ئاری كاكەشین  داوا لەسەرجەم بریكارەكان دەكات بەهیچ  شێوەیەك بەبێ ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان لیژنەكانی پەیوەندیدار  بەرمیلی نەوت  و پارە لەهاوڵاتیان وەرنەگرن تاوەكو ئاگادار دەكرێنەوە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه