Kurdistan Press - شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

ئەمڕۆ شەممە 11ی 2ی 2023، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانی پایتەختی عێراق دەكات.

كەمێك لەمەوبەر، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: "لەسەر بڕیار و راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرەو بەغدا بەڕێ دەكەوین، بە مەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

جەختی لەوەش كردەوە: "ئەم سەردانەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمە بۆ بەغدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی تر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا