Kurdistan Press - شەپولێکی تری بەفرو باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. شەپولێکی تری بەفرو باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپولێکی تری بەفرو باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

محه‌مه‌د كه‌لاری، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە و چەند كاتژمێرێكی ڕۆژی دووشەممە بەشێکی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان بکەونە ژێر کەشێکی ناسەقامگیری بەفر و بارانەوه بەشێوەی ناوبەناو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریایی ناوەڕاست و دەریایی خەزەری ئێران پێشبینی دەکەین، لە بەرەبەیانی زوودا شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوه و بەتایبەتیش شارەکانی هەولێر و دهۆك وئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران، ئەگەری بارانبارین هەیە، شارەکانی تری وەک کەرکووک و گەرمیان و هەڵەبجه و سلێمانی ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە بەشێوەی پچڕپچڕ

ئه‌و كه‌شناسه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ئێوارە و شەوی یەکشەممەوه بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوه ئەگەری بەفربارین هەیە، له‌ ئه‌و ناوچانەی 680 مەتر بۆ 700 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریا به‌رزن، واتە بەشێکی سەنتەری شارەکانیش ده‌گریته‌وه‌ بەتایەیبەت له‌ باشووری خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات، ئەگەری بەفربارینی هەیە بەشێوەی کەم و ڕێژەی بەفرەکەش لەنێوان 1 بۆ 4سم دەبێت و ڕێژەی بارانبارینیش  لەنێوان 1.5 ملم بۆ 3 ملم دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه