Kurdistan Press - لەبارەی کەشوهەوا هۆشداری دەدرێت لەبارەی کەشوهەوا هۆشداری دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی کەشوهەوا هۆشداری دەدرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی کەشوهەوای سبەی دەدات.

ئەمشەو پێنجشەممە 9/2/2023، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە: "تا نیوە شەو ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەلاتى هەرێم، بەڵام لە دوای نیوە شەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لەهەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت".

ئەوەش خراوەتە روو: "سبەى نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاویەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفرى سیلیزى دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت لەو ناوچانەى بەفری لێباریوە و کەش زۆر سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت لە ڕۆژهەڵات و ناوەراستى هەرێم".

ئاماژە بەوەش دراوە کە سبەى هەینى ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە.

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانە:

هەولێر 7.4 ملم 

پیرمام 2.3 ملم

سلێمانى 1.5 ملم

دهۆک 1.3 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 6.6 ملم

بازیان 2.2 ملم

دوکان 6.4 ملم

هەڵەبجە 4.6 ملم

هەڵشۆ 5.4 ملم

کانى ماسى 5.6 ملم

مانگیش 2.6 ملم

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه