شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە ئەمشەو شەپۆلێکی بەفروباران ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/2/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: "لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی کاریگەری چالاک دەبێتەوە ناوبەناو لێزمە باران دەبێت و لەناوچە شاخاوییە بەرزەکانیشدا بەفر بەچڕی دەستپێدەکاتەوە کە لە بەرزی هەزار مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە تاوەکوو ناو سەنتەری قەزای ئامێدی و بامەرنێ و کانی ماسی بەفر بارین دەبێت".
ئەوەشی خستووەتە روو: "لە سەنتەری قەزاو ناحیەکانی دیکەی پارێزگای دهۆک کە شەوی ڕابردوو بەفرباری بەھۆی بەرزبوونەوەی شێ و پلەکانی گەرما لە ئەمشەودا جۆری دابارینەکە دەگۆڕێتەوە بۆ باران کە جاربەجار لێزمە باران دەبێت".
هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە: "لەسەرتاسەری ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان کەش بۆ ئەمشەو سەقامگیر دەبێت لەگەڵ نمە باران لەھەندێک کاتدا و خێرایی باش مامناوەند و چالاک دەبێت".
ئاراس جەبار راشیگەیاندووە کە رێژەی پێشبینیکراوی بەفر و بارانبارینی ئەمشەو لە سنوری پارێزگای دھۆک بەم شێوەی خوارەوەیە:
بەفربارین 20 بۆ 30 سەنتیمەتر
بارانبارین 15 تا 35 ملیممەتر زیاتر
وەڵام بدەوه