Kurdistan Press - ھەڵمەتی ھەرزانکردنی نرخی بەرھەمە خۆماڵیەکان دەستپێدەکات. ھەڵمەتی ھەرزانکردنی نرخی بەرھەمە خۆماڵیەکان دەستپێدەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەڵمەتی ھەرزانکردنی نرخی بەرھەمە خۆماڵیەکان دەستپێدەکات.

ئەمشەو شەممە 4/2/2023، وەزارەتی بازرگانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: بە چاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی بازرگانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم هەڵمەتی هەرزانکردنی نرخی هێلکە و پەلەوەر و بەرهەم و کاڵا خۆماڵیەکان دەست پێدەکات بەمەبەستی زیاتر هاوکاری هاووڵاتییان.

ئەوەشی خستووەتە روو: ئێستا ئەم هەڵمەتە لەپارێزگای دهۆک دەستی پێکردووە و بڕیاریشە لە بەیانییەوە لە ناوچەکانی تر بەردەوامی پێ بدرێت، بەم شێوەیە حکوومەت و بازرگانەکان دەتوانن نرخی گونجاو بۆ کاڵا خۆراکیەکان دیاری بکەن و بەجۆرێک هاووڵاتییانی کەمدەرامەت بەکەمترین نرخ پێداویستییەکانیان بەتایبەت ئەو خۆراکانەی لەناوچەکانی خۆیان بەرهەم دەهێنرێت دەست بکەوێت و کێبڕکێ و جوڵەی بازاڕیش بەشێوەیەکی تەندروست بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه