Kurdistan Press - چەند شوێنێک دۆلار بە 150 ھەزار دینار وەردەگرن. چەند شوێنێک دۆلار بە 150 ھەزار دینار وەردەگرن. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند شوێنێک دۆلار بە 150 ھەزار دینار وەردەگرن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرای كرد، چەند پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون وەرگرتنی قیستی یەكەكانیان بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 150 هەزار دینار ئەژمار دەكەن.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی کودستان ڕاگەیاند: قیست و پارەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بە دۆلارە، دوو وەبەرهێنەریەكیان لە هەولێر و یەكێكی دیكەش لە سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە كە بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار وەردەگرن، ئەو بابەتەمان لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێكی دیكەش باس كردووە بەڵام جارێ یەكلایی نەبووەتەوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "گرانبوونی دۆلار و داشكانی دینار كێشەیەكی زۆر زۆر گەوەرەیە و لەگەڵ چەند لایەن و بانكێك لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە بەتایبەت بۆ قەرز و قیستی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون."

پێشتر كە بەشێك لە هاووڵاتییان دەستیان بەدانەوەی قیستی پڕۆژەكانیان كردووە بەهای 100 دۆلار نزبكی 121 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا لە سەرووی 172 هەزار دینارە.

محەمەد شوکری جەختی كردەوە چاوەڕوانی ئەوەن بەهای دۆلار بەرامبەر دینار یان جێگیر بێت یان دابەزێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەبەرهێنەران لەسەر ئەو بابەتە بگەنە ئەنجامێك.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی شوبات، بۆردی پڕۆژەی فلۆریا لە هەولێر لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: " کۆمپانیای ساوس کوردستان لە پڕۆژەی فلۆریا سیتی، ئۆفەرێکی تایبەت و کاتی ، بۆ کڕیاران و خاوەن یەکەکانی بەردەست دەخات و رەچاوی دۆخی ئێستای بازاڕ و بژێوی ژیان دەکات و بۆ ھەر كەسێك بیەوێت قیستەکانی بدات تاوەکو 15ی ئەم مانگە، نرخی 100 دۆلار بە 150 ھەزار دینار بۆی ئەژمار دەکرێت و پارەکەش بەدیناری عێراقی وەردەگرێت، ئەم بڕیارە ئەوانەش دەگرێتەوە کە دەیانەوێ قیستەکانی رابردوو بەیەکەوە بدەن."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه