شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد بارانبارینی بەخوڕ و بەهێز بەردەوام دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 31/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەسناسی بڵاویکردووەتەوە: "ئێستا لەسەر بەشێک ناوچە هەورە بروسکەیە لەگەڵ بەردەوامی بارانبارین لەسەر ناوچە جیاوازەکان و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری بوونی هەورە بروسکەی دیکە هەیە لەسەر ناوچە جیاجیاکاندا لەداهاتوودا لەگەڵ بارانی بەخوڕ و بەهێز".
ئەوەشی خستووەتە روو: "لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکوور داخڵی زۆرینەی ناوچەکە بووە و ئەمشەو بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەتایبەتی بەتەواوی دەگات و کەش ساردتر دەبێت بازنەی بەفربارین زیاتر دەبێت و دادەبەزێت تاوەکوو خوار 1000مەتری بەرزی لەسەر ئاستی رووی دەریا".
دەشڵێت: "لە کۆتایی هەفتەدا ئەگەر هەیە بەفر لە بەرزی 600 و خوارتریش و 800 مەتر بەرزی لە ئاست ڕووی دەریاوە دابەزێ و هەندێ کات بەشێوەی باران و بەفر بەتێکەڵی و ئەگەر هەیه بگۆڕێ بۆ بەفری تەواو ئەگەر بارستە هەوای سارد چالاکتر بێت".
شاڵاو هیدایەی ئاماژەشی بەوەداوە: "شەپۆلی بەفروباران لە لەداهاتوو و ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامە و بەشێوەی زستانی و ناو بەناو دووبارە سبەی شەو قۆناغی شەپۆلی دابارین بەهێز دەبێتەوە و بەشێوەی سەرتاسەری تاوەکوو کاتی جیای هەینی بەردەوام دەبێ.
هەروەها راشیگەیاندووە کە دوابەدوای ئەمە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەولاوە شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی بەفروباران بەڕێوەیە و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
وەڵام بدەوه