برایەک لە وەسفی براکەیدا ،،
ئەوەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە باس و وەسفی کاک ئیدریس دا وتووییەتی و لە کتێبەکانیشیدا ( بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگایخوازی کورد ) دا نوسیووییەتی ، وردترین باس و وەسفە کە بە دیققەتەوە ماھیەتی ئەو کەسایەتییە نیشان ئەدا .
جەنابیان لەسەر ڕوانگەی کاک ئیدریس بۆ ژیانی حیزبایەتی ئەڵێ :
( کاک ئیدریس ، بڕوای تەواوی بە یەکگرتوویی ناو بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کورد ھەبوو ، بایەخی بە فرەلایەنی لەژیانی حیزبایەتیدا دەدا و یەکڕیزی و تەباییی کوردی بە گرنگ دەزانی . دیداری لەگەڵ ھەموو لایەنەکاندا ھەبوو ، تەنانەت لەگەڵ ئەوانەیشی کە لەگەڵیدا جیاوازبوون ) .
سەبارەت بە کەسایەتی کاک ئیدریسیش ، جەنابیان ئەڵێ :
( کاک ئیدریس مرۆڤێکی زۆر گەورەبوو ، گەورەییەکەیشی لە تێگەیشتووی و پێگەیشتووییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو ، خەمخۆر و لێبوردە و لەخۆبوردو و خاکی بوو ، بیری لە تۆڵەکردنەوە نەدەکردەوە ) .
لەسەر پەیوەندی نێوان باوک و کوڕ ، جەنابیان ئەڵێ :
( پەیوەندی نێوان کاک ئیدریس و بارزانی نەمر ، ڕۆحی بوو ، کەم بینراوە نێوان ھیچ کوڕ و باوکێک بەو شێوەیە بێت . کاک ئیدریس بۆچوونی خۆیی ھەبوو ، بەڵام بێ سێودوو ھەموو فەرمانەکانی باوکی جێبەجێ دەکردن ، جەنابی بارزانیش ، بۆچوونەکانی ئەوی زۆر بەگرنگ وەردەگرتن و بایەخی پێدەدان و ڕەچاویشی دەکردن ) .
جەنابی سەرۆک بارزانی ناھەقی نەبووە کە بۆ کۆچی دوایی براکەی ، قسەی ناو دڵ و ناخی خۆی تۆماربکا و بڵێ :
( زۆر بەداخەوە برا گیان ، خۆزگە لە شوێنی تۆ بام ) .
لەڕاستیدا بە مەرگی کاک ئیدریس ، سەرۆک بارزانی پشت و پەنایەک و پارتی حەکیمێک و کورد قائیدێکی لەدەستدا ، بەڵام شکور وەجاغی ڕوونە و کاروانی بارزانیانیش بەردەوامە و
ھەر بەردەوامیش ئەبێ .
وەڵام بدەوه