حكومه‌تی هه‌رێمی له سه‌رجه‌م داموزده‌گانییه‌وه به‌رده‌وام له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماری ئه‌و نووسراوانه ده‌خاته ڕوو كه له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ گه‌یشتوون وكاری له‌سه‌ر كردوون، هەر لەو روانگەیەوە بەڵێن به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌دات كه به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنیان و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
له ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ڕاییكردن و واژۆكردنی مامه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆی گشتی ئه‌و نووسراوانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ٢٤،٤٢٥ بیست وچوار هەزار و چوارسەد و بیست و پێنج نووسراو بووه.
سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌ر نووسراوێك كه ئاراسته‌ی ده‌كرێت ڕێكاره كارگێڕی و یاساییه‌كان ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ده‌رفه‌ت واژۆ بكرێن.
له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ـدا له كۆی گه‌یشتنی ٢٤،٤٢٥ بیست وچوار هەزار و چوارسەد و بیست و پێنج نووسراو، توانراوه له ڕووی كارگێڕی و یاساییه‌وه كاری پێویست بۆ ٢٣،٥٣٥ بیست وسێ هەزار و پێنج سەد و سی و پێنج نووسراو بكرێت وته‌واو بكرێن، كه ئه‌مه‌یش ده‌كاته ڕێژه‌ی ٩٦%ـی سەدا نەوەت وشەشی ئه‌و نووسراوانه‌ی هاتوون. هه‌روه‌ها ئه‌و نووسراوانه‌ی كه تا ئێستا ته‌واو نه‌بوونه و به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت ته‌نیا ٨٩٠ هەشت سەد و نەوەت نووسراوی هاتووه، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی ٤% سەدا چوار ودیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵنیایی ده‌دات له جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوانه‌ی ده‌گه‌ن به گوێره‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان.
وەڵام بدەوه