به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیی 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی ده‌بێ بە درێژایی کاتەکان له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا له كاته‌كانی ئێواره به‌فربارین زیاتر ده‌بێ، ڕێژه‌ی دابارینیشی له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان (كۆیه، قه‌ڵادزێ، ته‌قته‌ق و شوان) زۆرتر ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌ممه: ئاسمان به درێژایی كاته‌كان هەوری باراناوی دەبێت و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوازی دابارین لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێمی كوردستان لە نمەباران بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت و بە کاریگەریی زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی، کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێ .
وەڵام بدەوه