شارەزایەک بواری کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای رۆژی سێشەممەی داهاتوو هۆشداری دەدات و ئاماژەی بەوەداوە کە مەترسی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: "دواکارم لەلایەنی پەیوەندیدار ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لەناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشووی فەرمی بەهۆی هاتنی قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلی بارانبارینە، کە ئەمشەوە دەگاتە ناوچەکان سەرەتاش ئەمشەو بۆ سبەی لەسەر بەشێک ناوچە باش دەبێت ناوچەکانی تر ناوەند دواتر و لەدرەنگانی سبەی دووشەممە و شەوەکەی بۆ ڕۆژی سێشەممە بەتایبەتی لەسەرتاسەری ناوچەکان بەهێز دەبێت مەترسی لافاوی کتوپڕی لێدەکرێت بە تایبەت نزماییەکان و ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ بەرز بونەوەی ئاستی ئاو".
ئەوەشی خستووەتە روو: "ئەم شەپۆلی بارانبارینە ئەم هەفتەیه بەردەوامە و بەفریش لە ناوەڕاست بۆ کۆتایی شەپۆلەکە دادەبەزێت تا خوار 600یش بەشێوەی تێکەڵە تا بەفری تەواو".
ئاماژەشی بەوەداوە: "مەودای هەفتەی یەکەمی مانگی دووش شەپۆلێکی تری لەمە بەهێزتر بەڕێوەیە ئەمجارەیان ڕێژەی بەفر زیاتر دەبێت ئەگەر هەیە زیاتریش دابەزێت و زۆربەی ناوچەکان سپی پۆش بن بەسەنتەرەکایشەوە".
وەڵام بدەوه