Kurdistan Press - بەفەرمانی مەسرور بارزانی کارئاسانی زیاتر دەکرێت. بەفەرمانی مەسرور بارزانی کارئاسانی زیاتر دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفەرمانی مەسرور بارزانی کارئاسانی زیاتر دەکرێت.

دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25/1/2023، دەستەی وەبەرهێنان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "دكتۆر محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە یاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتی کۆماری فەرەنسا و خالید ئەلشەمرانی جێگری کونسوڵی عەرەبستانى سعودیە لە هەرێمی کوردستان، سەردانى کارگەی (صافی دانون)یان لە ھەولێر کرد، کە وەبەرهێنانێکى هاوبەشە لە نێوان ھەردوو ووڵاتی (سعوودیه‌ و فەرەنسا) و لە ساڵى 2014ه‌وه‌ بەرهەمەکانى لە هەرێمى کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانى دیکەی عێراق دەخاتە بازاڕەوە".

ئەوەش خراوەتە روو: "دوای بەشدارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندى ئابوورى داڤۆس دێت لە ووڵاتی سویسرا، کە دیداریان لەگەڵ چەندین کەسایەتى سیاسی، ئابووریناس، بزنسمانان و گەورە بەرپرسانى وڵاتان ئەنجامدا، هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، دەستەی وەبەرھێنان و دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێمى راسپاردووە، لە دۆخى وەبەرهێنەر و وەبەرھێنانی بیانی لە هەرێمى کوردستان بکۆڵنەوە و کێشە گرفتەکانیان بۆ چارەسەربکەن و سەردانیان بکەن"

ئاماژە بەوەش دراوە: "هاوکات دوای سەردانکردنی پـڕۆژەی (صافی دانون) سەرۆکی دەستە و پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی فەرەنسا و جـێـگـری کونـسوڵی سعودی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەران و ئەندازیارانی کارگەکە کۆبـوونەوە، لە نزیکەوە لە پێداویستی و کێشە و کەموکوڕیی و ئەو خزمەتگوزارییەکانیان کۆڵییەوە کـە پـێـویـستە حکوومەتی هەرێم بۆیان دابین بکات، پاشان تەواوی بەشەکانی ھەردوو کارگەکە و هێڵی بەرهەمهێنان و چۆنیەتی کارکردن لە کۆگاکانى کارگەکان بەسەرکـردەوە".

کۆمپانیای (صافی دانون) لە هەرێمی کوردستان خاوەنی پڕۆژەی پیشەسازی خواردەمەنییە، کە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانە و لە ساڵی 2013دا دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێداوەو 75% کاری دەستی خۆماڵییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه