نەوزاد کامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دایه هاووڵاتییان كه ئه‌مساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو به‌شه‌خۆراكی مانگانه دابه‌شده‌كرێت و ئێستا بەشە خۆراکی مانگەکانی 1، 2 و 3 لە کۆگاکان ئاماده‌یه.
هەروەها ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاره‌وه به‌شه‌خۆراكی مانگانه نه‌فرۆشنه‌وه، لەمەودواش په‌له‌ده‌كه‌ن له دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكییه‌كان له بازاڕدا زیاتر به‌رزنه‌بێته‌وه و هاووڵاتییان ناچارنه‌بن پێداویستی خۆیان به نرخی زیاتر له بازاڕدا بكڕن.
وەڵام بدەوه