Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.

پێگەی ئەکواوێزەر بۆ پێشبینیی کەشوهەوای جیهان پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی باران و بەفر لە کۆتایی ئەم مانگەدا ناوچە و شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو بەردەوام بێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کە ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلەکە لە 28ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەریەک لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو بەفر دەبارێت، هاوکات بەفر بەدرێژایی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، هەروەها بارانیش دەبارێت.

پێشبینیش دەکات لە مانگی شوباتدا هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووبەڕووی شەپۆلی بەفر و باران ببێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه