حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیژی له سلێمانی جێبه‌جی ده‌كات، 5 هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و گوژمەکەی 128 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/1/2023، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات، پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی لە پێنج قۆناغ پێک دێت و گوژمەکەی 128 ملیۆن دۆلارە و کارەکانی قۆناغی یەکەم تەواو بووە.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بە تەواوبوونی کۆی پڕۆژەکە، پێنج هه‌زار هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێندرێت.
وەڵام بدەوه