ئەمرۆ شەممە 2023.1.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى بهشیێكی بهرپرسانی ئیداری، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی باخی شار بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (280 ملیۆن دینار) بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى پارێزگاى هەولێر دەست بە نۆژەنکردنەوەى کراوە.
باخى شار کە کەوتۆتە ناوەندى شارى هەولێر و دامێنى قەڵا، بە هۆى دیمەنى جوان و نافوورەکانى و شوێنەکەى کە ناوجەرگەى بازاڕە، ڕۆژانە و بەتایبەتى لە كاتی بۆنە و ئاهەنگەكان ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار لە ناوەڕاست و خواروى عێراق و وڵاتانى دیکە و هاوڵاتییانى شار ڕووی تێدەكەن و یەکێکە لەو شوێنانەى کە بۆتە ناوچەیەکى گەشتیارى ناوەندى شارى هەولێر.
وەڵام بدەوه