سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنەکە لە لایەن تیمی وەزاریی یەکێتییەوە دەڵێت، "پێم سەیرە یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی حکومەت دەکەن" و داواش دەکات بگەڕێنەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و درێژە بە گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیان بدەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-01-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی سەنگەر عەبدولڕەحمان، نێردراوی رووداو بۆ داڤۆس لەبارەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە گوتی، "پێم سەیرە برادەرانی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکان دەکەن و نایەن، پێویستە ئەگەر قسەیان هەیە بێن لە ئەنجوومەنی وەزیران قسەی خۆیان بکەن."
مەسرور بارزانی پێیوایە؛ دوای رووداوی "شەهیدکردنی هاوکار جاف" بابەتەکان گۆڕان و کێشەکان زیاتر بوون.
وەڵام بدەوه