مەسرور بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ دەداتەوە.
* ئێستا حکومەتی فیدراڵیی عێراق پابەندە بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق تایبەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.
* ئەوەی لەسەری ڕێککەوتووین ئەوەیە کە هەموو ئەو گوشارانەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هەن ئێستا رادەگیرێن.
* چاوەڕێ دەکەین تاوەکو یاسای تایبەت بە نەوت و گازمان دەبێت.
* کاتێکی دیاریکراومان هەیە کە ئەویش ماوەی شەش مانگە، نازانم کە ئەوە واقیعییە، بەڵام هیوادارم کە بەزووترین کات ئەو کارە بکرێت و جێبەجێ بکرێت.
* هەوڵمان داوە سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکان و بازرگانانی بواری نەوت بزانن بەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پێدانی پارەکەیان و پێدانەوەی سەرجەم ئەو قەرزانەی لامانە.
* هەر کاتێک لەگەڵ بەغدا گەیشتنە رێککەوتن، حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی پێدانی پارەکە خێراتر دەکات.
وەڵام بدەوه