Kurdistan Press - بانکێک ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە بانکێک ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکێک ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە

بانکێک ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە کە لەگەڵ مووچەی مانگی 12چەند پێداویستیەک لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

بانکی قەڵادزێ، کەسەر بە وەزارەتی داراییە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "ئاگاداری سەرجەم خانەنشینانی شارستانی دەکەینەوە کە 18ی مووچەی مانگی 12 دابەش دەکرێت و لیژنەیەکی تایبەت لە خانەنشینی ڕاپەڕین سەردانی بانکەکەمان دەکەن و دەبێت خانەنشینان چەند پێداویستییەک لەگەڵ خۆیان بهنێن."

لەبارەی پێداویستییەکان هاتووە: "کۆپی ناسنامەی خانەنشینی،ناسنامە، یان کارتی نیشتمانی ڕەسەن و نابێ کوپی بێت."

ئاماژە بەوەش کراوە، منداڵی 18 ساڵی ئەگەر خوێندکاربن دەبێت پشتگیری بهێنن و ئەگەرکچ بوو قوتابی نەبوو دەبێ (سوڕەت قەید)بهێنن.

ئەوەش ئاشکرا کراوە ئەو لیژنەیەی خانەنشینی ڕاپەڕین ماوەی هەفتەیەک کارەکانیان لە بانکەکە بەردەوام دەبێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه