Kurdistan Press - هەواڵی خۆش راگەیاندرا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هەواڵی خۆش راگەیاندرا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش راگەیاندرا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم

 

ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" لە راپۆرتێكدا دەڵێت: عێراق نزیكە لە رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە بۆ تورکیا.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە دانوستانەکان بە ئاژانسەكەیان راگەیاندووە: عێراق کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێکە، رەزامەندی سەرەتایی داوە بە پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە، پێشبینی دەکرێت ئەو رێککەوتنەی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، لانیکەم (230)هەزار بەرمیل نەوتی نوێ لە رۆژێکدا دابین بکات، ئەوەش لەکاتێکدایە بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک بەرهەمهێنان بەرز دەکەنەوە بۆ ئەوەی پشکی بازاڕ بەدەستبهێننەوە.

لەدوای راگرتنی نەوتی هەرێمەوە، لە مانگی ئازاری ساڵی (2023) ئەنكەرە ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن راگەیاندووە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی ناکۆکی یاسایی و سیاسی لەنێوان بەغدادو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، هەناردەكردنەوەی نەوت بە راگیراو ماوەتەوە. 

دوو سەرچاوەی ئاگادار لە دانوستانەکان رایانگەیاندووە: حكومەتی عێراق رەزامەندی سەرەتایی داوە بە پلانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، هەروەها کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکانیش کە لە کوردستان کاردەکەن، رەزامەندی پێشوەختەیان داوە.

گروپی ئەپیكور، کە نوێنەرایەتی کۆمپانیاکانی وەک کۆمپانیای Genel Energy (GENL.L)، DNO (DNO.OL) و Gulf Keystone (GKP.L)  دەکات، رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات  بەهۆى بەردەوامى دانوستانەكان.

بەرپرسێكی جێبەجێكار لە یەکێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان دەڵێت: گفتوگۆکان چڕتر بوونەتەوە، ئێمەش لە رێککەوتنێکی سێ قۆڵی نزیکتربوینەتەوە، زياتر لەهەر كاتێكی رابردوو، بەو پێیەی هەمووان نەرمی نیشان دەدەن.

بەپێی پلانی سەرەتایی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی لانیکەم 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، هاوکات (50)هەزار بەرمیلی دیکەی ڕۆژانە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە.

بازرگانێکی سەربەخۆ ئیدارەی فرۆشتنەکان دەدات لە بەندەری جەیهان بە نرخە فەرمییەکانی سۆمۆ. 

لۆک کلیمنتس، بەرپرسی دارایی کۆمپانیای جێنێل ئینێرجی، هەفتەی رابردوو لە کۆنفرانسێکدا لە ئۆسلۆ رایگەیاند: پێشکەوتنی بەرچاو لە داڕشتنی رێککەوتنەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێی هێڵی بۆرییەوە بەدیهاتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه