Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفر ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. شەپۆلێکی بەفر ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفر ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بەفروباران و سەرماوسۆڵە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "ئەمشەو وسبەی دوو شەممە 16/1/2023، لە ئەنجامی هاتنی بڕێک هەوری تر لە دەریای ناوەڕاستەوە بەوهۆیەوە ئاسمانی ناوچەکان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت و لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کاتی بەسەر هەندێ شوێن و ناوچەدا".

دەشڵێت: "پێشبینی دەکەین لەڕۆژی سێشەممە بەولاوە بۆ ماوەی هەفتەیەک ناوچەیەکی پەستان بەرزی باڵادەست لە باکوورەوە دادەبەزێتەوە ناوچەکان و کەشێکی سەقامگیر بڕەخسێنێ لەسەر تەواوی ناوچەکان ئەگەری دابارین نابێت تاناو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە".

ئاماژەشی بەوەداوە: "خێرایی ئەم هەفتەیە بەزۆری ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرما سبەینێوە تا وەکوو ڕۆژی هەینی 1 تا 4 پلە ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات".

هەروەها ئەوە شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە: "پێشبینی دەکەین لەناو مەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە و بەولاوە شەپۆلەکانی باران و بەفربارین و سەرماوسۆڵە بەڕووی ناوچەکەدا بێنەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه