مەسرور بارزانی، دەیەوێت ھەرێمی کوردستان بکاتە خاوەنی ژێر خانی ئابوریەکی بەھێز و بەسیستەمی بکات، دامەزراوی بکات، بەھێزی بکات، و لە دیواری خێڵگەری و کوێخایەتی بیھێنێتە دەرەوە بە دیبلۆماسیەتی سەردەمانە لە قەتیسبونی ناوچەکە بەرەو ئەوروپا و جیھان ھەنگاوی کرداری بنێت، کە نەیارانی کورد ھەر دەیانەوێت لەناوچەکە قەتیسی بکەن بۆ ئەوەی کورد ھەر لەژێر دەستی بێت.
لە سەردەمی حوکمڕانی فیرعەونەکان لەمسر جارێک فیرعەونێک دەیویست حوکمڕانی خوداوەند ئامون نەھێڵێت، کۆتایی بەسەردەمی چینایەتی بھێنێت، ھەموو خەڵکی مسر لەیەک ئاست دابن، جیاوازی نەکرێت لەنێوان ھەژار و نەدار و دەوڵەمەند، یەکسەر ھاواری کاھینەکان پەرستگای ئامون بەرزبۆیەوە وتیان فیرعەون شێت بووە، دەیەوێت مسر بەرەو ھەڵدێر ببات، ئەو ژیانە خۆشەی چەند سەدەیە ئامون بۆ گەلی مسر ڕەخساندوە ناھێڵێت. چەندین قەیرانیان دروست کرد مسر ڕوبەڕوی سەختی کرد، کاھینەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئامون نەفرەتی لەمسر کردوە تا ئەم فیرعەونە بمێنێت نەفرەتی ئامون کۆتایی نایات، خەڵکیش باوەڕی بەم قسانە کرد دژی فیرعەون وەستان تا فیرعەون کۆتایی ھات، جارێکی تر کاھینەکان سکیان قەڵەوبوو، لە ژیانی شاھانەدا ژیان، خەڵکیش ھەر نەدار و نەدارتر لێھات، کۆیلایەتی زیاتر پەرەی سەند. کە تەنھا بەشێکی کەمی خەڵک لە حوکمڕانی خوداوەند ئامون سودمەند بوون.
جا ئەوانەی کوێخان و لە سیستەمی کوێخایەتیدا گەشەیان کردوە ھەبونی خۆیان ھێنایە دی وەکو کاھینەکانی پەرستگەی ئامونی بەرد قەت نایانەوێت ھەرێمی کوردستان بە سیستەم و دامەزراوە و بەرەو جیھان ھەنگاو بنێت چونکە بەکۆتایی سەردەمی کوێخایەتی و ئاغایەتی خۆیان دەزانن. جا ھەرچیان لەدەست بێت دەیکەن بۆ ئەوەی ئەم ھەنگاوەی سەرۆکی حکومەت سەرنەگرێت کە لە زیانی خۆیان و چەند کەسێک و بەرژەوەندی گشتی دەزانن.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه