Kurdistan Press - باران بارین دەسپێ دەکاتەوە باران بارین دەسپێ دەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین دەسپێ دەکاتەوە

ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ئاراس جەبار، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى، له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى شه‌ممه‌وه‌ ده‌ڵێت: "سبه‌ى لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئاسمانی ھەرێمى كوردستان بە زۆری بۆ ھەوری تەواو ده‌گۆڕێت، لە کاتەکانی شەودا شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین بە کاریگەرسی جیاواز ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای کەرکووک، سلێمانی و ھەڵەبجە دەگرێتەوە، بە شێوەیەکی لاوازیش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باشووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین دەبێت، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و له‌ ئاراسته‌ى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ 10 تا 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، کاریگەریی ئەم شەپۆلە کورتخایه‌نە تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 15/1/2023 بەردەوام دەبێت، کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بێت، بە ڕێژەی 10 تا 20 میللیممەتر، لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و کەرکووک بە ڕێژەی 10 تا 15 میللیمه‌تر، له‌ سنوورى پارێزگای سلێمانی بە ڕێژەی 5 تا 10 میللیمه‌تر، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە باشووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین بە ڕێژەی 1 تا 3 میللیمه‌تر ئەگەری بارانبارین دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه