Kurdistan Press - بەفرێکی زۆر دەبارێت. بەفرێکی زۆر دەبارێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفرێکی زۆر دەبارێت.

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە لەدوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە چلەی زستان دەستپێدەکات و بەفر لە سەنتەری شار و شارۆچکەکان و تەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "لەدوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە چلەی زستان دەستپێدەکات و چل ڕۆژ بەردەوام دەبێت واتا دوای ڕۆیشتنی 25 ڕۆژ لە زستان، چلەی زستان دەستپێدەکات و 40 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکەین چلە کاری خۆی بەتەواوی بکات".

ئەوەشی خستووەتە روو: "دەرکەوتنی ئاماژەی بەهێز بۆ هاتنی سەرمای بەهێز و بارینی بەفر بۆ ناو شارەکان و تەواوی ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بەرفراوان لەناو چلەی زستاندا

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە: "لەمەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە و هەفتەی سەرەتای مانگی دوو بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی ئێستا لەم مەودای ئەم دوو هەفتەیەدا بارستە هەوای بەرفراوانی سارد شۆڕ دەبێتەوە و شێی باش لەئاردایە و هەلومەرج تەواو گونجاوە بۆ شۆڕبوونەوەی بەفر بەرەو نزماییەکان و سەنتەری شار و شارۆچکەکان و تەواوی ناوچە شاخاوییەکانیش لەگەڵ دەستپێکی یەکەم بارستە هەوای ساردی بەهێز و توند".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه