هاوپەیمانیی نه‌سڕ له راگه‌یانراوێكدا ئەو بڕیارانە بەبیردەهێنێتەوە کە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بە لووتبەرزییەوە دژ بە چه‌مكه‌كانی دیموكراتی و هاوبه‌شی دەریکردبوون، ئەمەش بۆ شاردنه‌وه و داپۆشینی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیه‌تی كه دواهه‌مینیان ئه‌و شكسته‌ی بوو کە له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تووشی ھات.
گه‌لی عێراق ڕاستییەکانی بۆ ڕوون بووەوە و هه‌ڵبژارده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێكا و ئەوەی سەلماند کە ئەو سیاسه‌تە سه‌ركه‌شانه‌یە زۆر ناخایەنێت. هەروەها هه‌وڵ و خواسته سه‌ركوتكارانه‌كه‌ی شكست پێهێنا و ره‌واندییه‌وه. مێژوو به درێژاییی سه‌رده‌مه‌كان، ڕاستیی شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌لماندووه كه بۆ تێکدانی یه‌كڕیزیی عێراق و لە پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و هه‌نووکەیی گیراونه‌ته به‌ر.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواستی بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی ڕۆشن و سه‌قامگیری هەیە كه هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مەزهەبییەکان به ئاسووده‌یی له خۆی بگرێت. هه‌روه‌ها حکومەتی هەرێم، تاكڕه‌وی و دەستبەسەرداگرتن و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ناوونیشانی زه‌ق و بریقەداردا - كه تەنانەت خاوەن بەیانەکەش باوه‌ڕی پێ نییه- ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
عێراقی ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به سیاسه‌تێكی عه‌قڵانی و حەکیمانەیە كه له خۆسه‌پاندن و لایه‌نگیری و زێده‌ڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز بە دوور بێت و ڕێگریی لە دەرکەوتنی خواستی دەمارگیرانە بکات.
د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
وەڵام بدەوه