Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران لەگەڵ خاوەنکاران و وەبەرهێنەران کۆدەبێتەوە سەرۆک وەزیران لەگەڵ خاوەنکاران و وەبەرهێنەران کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران لەگەڵ خاوەنکاران و وەبەرهێنەران کۆدەبێتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و بەڵێندەران و وەبەرهێنەران کۆبووەوە.

 

سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە، باسی لە ڕۆڵی گرنگی کەرتی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان کرد لە هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدان هەمەلایەنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری.

 

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کەرتی تایبەتی کرد کە هاوشانی حکومەت، ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە پێشخستنی زیاتری بزاڤی بازرگانی و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجانی کوردستان. 

دووپاتیشی کردەوە کە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردن و پێشکەشکردنی ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی پەرە بە هەموو سێکتەرەکان بدرێت و خزمەتگوزارییەکی باشتر پێشکەشی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا